ئابووریعێراقهەواڵ

(70%) پارەی باج لە عێراق دەچێتە گیرفانی گەندەڵەكانەوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
(70%) پارەی باج لە عێراق دەچێتە گیرفانی گەندەڵەكانەوە

باسک نێت
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، گەندەڵییەكی گەورە لە داهاتەكانی باج لە عێراق ئاشكرادەكات.
عەتوان عەتوانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو داهاتەنەی لەڕێی سیستمی كاغەزییەوە كۆدەكرێنەوە، داهاتێكی بێكەڵكەو بەروونی گەندەڵ زۆری تیادەكرێت.

وتیشی: ئەوانەی باجیان لەسەرە پارەی خۆیان دەدەن، بەڵام (70%) داهاتەكانی باج، دەچێتە گیرفانی گەندەڵەكان و تەنها (30%) دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت.
عەتوانی، ئاماژەی بە ئەگەری كەمركردنەوەی رێژەیەك لە بڕی باج كرد، بۆ ئەو كسانەی كە لەڕێی پارەدانی ئەلەكترۆنیەوە باجەكەیان دەدەن، بۆ ئەوەی ببێتە هاندەرێك بۆ هاوڵاتیان.
پێداگریشكرد لەسەر پێویستی گواستنەوەی پارەدانی ئەلەكترۆنی بۆ كەرتی تایبەت، هاوشێوەی كەرتی گشتی و وتی: لۆژیكی نیە هاوڵاتیان لەڕێی كارتی ئەلەكترۆنیەوە باج بدەن، بەڵام بچن لە مۆڵەكان بەكاش شت بگڕن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close