نوسەران

لە کۆتایی کۆڕبەندی ئەنتالیا چی بۆکورد گرنگە

لە کۆتایی کۆڕبەندی ئەنتالیا چی بۆکورد گرنگە

شۆڕش کەمال✍️باسک نێت

کاری دیپلۆماتی لەخۆیدا پڕۆژەیەکی ژیرانەیە گەرچی لەگەڵ سیاسەت دوو دیووی یەک دراوبن بەڵام هێشتاش جیاوازی و وردەکای خۆیان هەیە.

سیاسەت دەتوانێت زبر و ئاشکرا بێت، بەڵام دیپلۆماسی هەمیشە پڕۆسەیەکی نەرم و ژیرانەیە، زۆرجار لە پشت پەردەکانەوە کاراکتەری ڕێکخستنی ستراتیژی سیاسسیەکانن، هەربۆیە ئەم دوانە چەند لێکچووش بن هێشتاش هەرددوو کاراکتەری جیاوازن کەسایەتی و سەرۆکی حیزب ، سەرۆکی حکومەت، و وەزیر، سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی پەرلامان، کە هەموویان سیاسین بۆ هەموو ستراتیژەکانیان پێویستیان بە کاراکتەری دیپلۆماتی دەبێت تا بەنەرمی ڕەشنوسی ڕێکەوتنی پێشوەختە ئامادەبکەن، ئەمەیە کە لە کۆڕبەندەکان زەمینەسازی بۆدەکرێت تالینکەکان ڕێکبخرێن.

کۆڕبەندی دیپلۆماتی ئەنتالیا نمونەیەکە لە دروستکردنی ئەم لینکانە بۆ سیاسیەکان کە نەخشەڕێکە خێراتر دەکات بۆ بەستنی پردی پەیوەندیەکان، زۆرترینی سیاسیەکان لەم جۆرە کۆڕبەندانەدا زیاترین چاوپێکەوتنیان دەبێت کەدواتر دیپلۆماتکارەکانیان بە پڕۆسەیەکی وردوو زۆر نەرم دەجنە نێو بابەتەکان بۆ گەڵاڵەکردنی بڕیارو نەخشەڕێی سیاسی.

ئێستاش لە کۆتایی ئەم کۆڕبەندەی ئەنتالیا وەک هەر کۆڕەندێکی تر دونیایەک پڕۆژە و بڕیار بۆ داهاتوو دێنە پێش کە هەندێکیان پەیوەندیدار دەبن بۆ جیهان و ناوچەکە.

ئەوەی بۆ کورد گرنگە لەم پیوەندیانەدا ئابووری نییە چوونکە لە کۆتایدا ئابووری کارو ئەرکی ئەو حکومەتانەیە کە کوردیان بەسەردا دابەشکراوە لە تورکیاو سوریاو عێراق و ئێران ئامانجەکە بۆ بەشداری کورد کۆمەڵێک دەستکەوتی سیاسی جیاوازن بەپێی ئەو بارودۆخەی تێیدا دەژین تا کورد ببێتە ژمارەی گەورە لە ناوەندەکانی بڕیاردان و ستراتیژی جیهان و ناوچەکە .

دەمێنێتە تا بزانرێت نوێنەرانی کورد لە کۆڕبەندی ئەنتالیا بۆ ساڵانی داهاتوو چی بەرهەمێک دەچننەوە و تا چەند توانیویانە سود لەم کۆڕبەندانە وەربگرن و قورسایی خۆیان زیادبکەن لە پێگە دیپلۆماتیەکەیانەوە بۆ ستراتیژی سیاسی و خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی کورد بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close