جیهانڕاپۆرتهەواڵ

پەخشی کەناڵەکان ڕاگیران کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی ئیفلیج کردووە

پەخشی کەناڵەکان راگیراون
گەشتە ئاسمانییەکان پەکیان کەوتووە.. کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی ئیفلیج کردووە.

باسک نێت

بەشێک لەبێژەرانی کەناڵە ئاسمانییەکان لەڕێی ئێنتەرنێتەوە پەک کەوتنی پەخشی کەناڵە ئاسمانییەکانیان راگەیاند.. گەشتیارکی زۆر لە فڕۆکەخانەکان گیریانخواردووە و گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون ،، چی لە جیهان دەگوزەریت.

کێشەیەکی گەورە لەسستمی پەیوەندییەکان رویداوەو جیهانی شڵژاندووە

بەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت توشی کێشەیەکی تەکنیکی گەورەبوو کێشەکەش کاریگەری لەسەر زۆربەی وڵاتانی خۆرئاوا هەبوو بەتایبەتی ئەمریکاو ئوستڕاڵیا، بەشێوەیەک سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکا راگیران تەنانەت کار گەیشتوەتە ئەوەی بەدەست بلیتی فڕۆکەکان بنوسن.

هاوکات پەخشی بەشێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانیش پەکی کەوت لەوانە کەناڵی سکای نیوز.

تائێستاش کێشەکە چارەسەر نەبووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close