وەزارەتی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه ئامۆژگاری حاجیانی دەکات، له‌كاتی گه‌شتی حه‌جدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌پێویستی خۆیان هه‌ڵنه‌گرن و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.
باسک نێت
وەزارەتەکە بۆ ڕێنمایی کردن و بەرچاو ڕوونی حاجییان لە چوونیان بۆ مەککە و لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە ڕێگەی سۆشیال میدیاکانەوە چەندین ئامۆژگاری بە حاجییان دەدات، ئەمە جگە لە بلاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕێنمایی
وه‌زاره‌تەکە پاكێجێكی ئامۆژگاری پێشكه‌ش به حاجیان كرد، بەتایبەت لە بواری دارایی دا، هاوکات ڕێنمایی بە حاجییان دەدات پارەی زۆر هەڵنەگرن و و پشت به پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ببه‌ستن.
ڕوونیشیكرده‌وه، “لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شانشینی سعودیه هەوڵیان داوە بۆ دانانی میکانیزمێکی گشتی بۆ حاجییان، كه سه‌رجه‌م ڕسومات و تێچوی خزمه‌تگوزاری پێشوه‌خته‌کان بدرێن، له‌وانه‌ش تێچووی مانه‌وه و گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها تكتی گه‌ڕانه‌وه، بۆئه‌وەی دووچاری ساختەکاری و هەڵخەڵەتاندن نەبنەوە”.