عێراقكوردستانهەواڵ

هۆکارەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا

وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سێ هۆکارەوە ناتوانرێت لە ٢٥ی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەین.

باسک نێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ناوەڕۆکی ئەو نووسراوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی ناردووە، سێ هۆکاری لە پشت دواخستنی هەڵبژاردنەکانەوەیە ئەوانیش، هۆکاری یاسایی، دارایی و تەکنیکین.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕووی یاساییەوە هێشتا دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی یەکلایی نەکردووەتەوە، ئایا لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن بە یەک بازنە دەکرێت یان بە چەند بازنەیەک، بۆ ئەو مەبەستە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ٢٤ی ئەم مانگە جارێکی دیکە لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەڕووی داراییەوە حکومەت ٧٠ ملیاری بۆ پرۆسەکە تەرخانکردووە، بەڵام دواکەوتنی پارەکە هۆکارێک بوو بۆ دواکەوتنی هەڵبژاردنەکە، هۆکاری سێیەمیش لەڕووی تەکنیکییەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاتەکەی لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زۆر نزیک بوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش، بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٧٠ ملیار دینار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێ.

بەڵام رۆژی چوارشەممە بە نووسراوێکی فەرمی کۆمیسیۆن داوای دیاریکردنی وادەیەکی دیکەی هەڵبژاردنی کرد لە سەرۆکایەتی هەرێم تا ئامادەکارییەکان دەستپێبکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close