باسک نێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم
رایگەیاندوە، وەزارەتی دارایی عێراق 184 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران، تا ئێستا 414 ملیار دینارى مووچەى فەرمانبەران رەوانەى هەرێم کراوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی پارەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم لە هەفتەی داهاتوودا لیستی مووچە رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە