🔷بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی ڕایگەیاند، کۆتا بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ لە هەندێک ناوچە دابەشکراوە و پێش سەری ساڵی نوێ لە هەموو ناوچەکان دابەشدەکرێت.
🔶نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا وتی: “ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 10 بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، نۆ بەش بەسەر هاوڵاتییان دابەشکراوە، ئێستا خەریکی دابەشکردنی 10یەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵین”.
🔷ڕاشیگەیاند: “لە ئەمساڵدا لە هەموو عێراق 10 بەشە خۆراک دابەشدەکرێت، واتە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هیچ جیاوازییەک نەبووە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە