كاروانی شەهیدانهەواڵ

بەڵگەنامەیەكی مێژوویی ڕۆژنامەوانی (30) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ

بەڵگەنامەیەكی مێژوویی ڕۆژنامەوانی (30) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ

ژمارە “سفری”ی ئەزموونی ڕۆژنامەی”بزووتنەوەی ئیسلامیی” لە 12/4/1992 دەرچووە، بەپێی ئەو بەڵگەیەی دەستكەوتووە دوومانگ پێش دەرچوونی ئەم ڕۆژنامەیە لە كانوونی دووەمی ساڵی 1992 دا مەڵبەندی (4) ی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی ژمارە”سفر”ی ئەزموونی بەناوی”بزووتنەوە”وە دەركردووەو تەنها یەك نوسخەی لێ دۆزراوەتەوە، ئەویش بە قەڵەمی ڕەصاص لەسەری نووسراوە”بڵاونەكرێتەوە”، ئەم تاقانە ژمارەیە لە(10) لاپەڕە پێكهاتووە بە قەبارەی (A4) گەورەترو لەلاپەڕە (1) یدا چالاكی كۆتا مانگی ساڵی (1991) ی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە هەولێر تێدایە، ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت كە بزووتنەوە گەرچی لە نیسانی 1992 ژمارەی یەكەمی ڕۆژنامەكەی چاپكردووە، بەڵام پێشتر زەمینەیەكی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری هەبووە بۆ دەركردنی ڕۆژنامەیەك وەك زمانحاڵی بزووتنەوەی ئیسلامیی، ئەم بەڵگەنامەیە گرنگەو دەكرێت لەمێژووی ڕۆژنامەنووسی بزووتنەوەدا وەك سەرەتایەك نووسەرو ئەكادیمی یان توێژەری ورد سوودی لێ وەربگرێت.ئارام عەلی سەعید8ی مارسی 2022

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close