
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، “تورکیا پێشبینی دەکات ترەمپ واز لە دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل بهێنێت”، دەشڵێت؛ “بانگهیشتی ترەمپان کردووە بۆ تورکی”.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “ترەمپ بەڵێنی داوە کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستیپێکراوە و ئێمە دەمانەوێت ئەو بەڵێنە جێبەجێ بکرێت و هەنگاوی ڕوون بنرێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل بوەستێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە بانگهێشتی ترەمپمان کردووە بۆ سەردانی تورکیا و هیوادارین ئەو بانگهێشتە قبوڵ بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو: “هیوادارین بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا، قەیرانی دەوروبەری ئۆکرانیا تێپەڕێنین”.
ئاشکراشیکرد: “تورکیا پێشبینی دەکات ترەمپ واز لە دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل بهێنێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە