
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی هاوبەشی دەستەی دەسپاکی لە ئۆپراسیۆنێکدا چەند بەرپرسێکی بانکی ڕافیدەینیان دەستگیرکردووە.
ئەمەش دوای ئەوەی کە ساغبووەتەوە چۆن فێڵیان کردووە و دراوی جۆری ٥٠ هەزار دیناریی بانکەکەیان بە دراوی جۆری هەزار دیناری گۆڕیوەتەوە، واتا دراوی یەک هەزارییان لە شوێنی پەنجا هەزاری داناوە، ئەوەش بووەتە هۆی بەهەدەردان و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی بە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




