
ئەمریکا پلانەکەی فەرەنسا بۆ داننان بەدەوڵەتی فەڵەستین رەتدەکاتەوە
باسک نێت
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: پلانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینی رەتدەکەینەوە، چونکەبڕیارەکە تەنیا خزمەت بە بانگەشەکانی حەماس و رێگری لە ئاشتی دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ئێکس بڵاویکردەوە، “بڕیارمدا کە فەرەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت وەکو پابەندییەکی مێژووییمان بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا”.
و مانگی ئەیلوول لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارەکە رادەگەیێنم.
لە ئێستادا 143 وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




