جیهانهەواڵ

تۆڕی تویتەر نوێ دەبێتەوە

بەپێی زانیارییەكان تۆڕی تویتەر دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی نوێی نوێبوونەوە و نوێگەری، یەكێك لەو تایبەتمەندییانەی زیاد دەكرێت، بریتییە لەوەی بەكارهێنەرانی تویتەر دەتوانن دوای بڵاوكردنەوەی هەر پۆستێك دەستكاری بكەن یان هەڵەیەك ڕووبدات، ڕاستی بكەنەوە.

ئەم هەنگاوەش دەبێتە هاوكاری بۆ ئەو كەسانەی هەواڵێك یان نووسینێكی بەپەلە بڵاودەكەنەوە یان لە ژێر كاردانەوە یان پاڵنەرێكدان، بۆیە دەتوانن دوایی دەستكاری بكەن یان هەڵەكان یان ئەو دەستەواژانەی دروست نین ڕاست بكەنەوە.

تۆڕی تویتەر وەك سۆشیال مێدیاكانی دیكەی فەیسبووك و تیك تۆك و ئەوانەی دیكە ڕكابەری دەكەن، زۆرێك لە سەركردە سیاسییەكان و كەسایەتییە دیارەكان لە تویتەرەوە پەیامەكانیان بڵاودەكەنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close