جیهانهەواڵ

ترەمپ وەڵامی بایدن دەداتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەڵامی جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەی دایەوە کە پێی گوتبوو “ترەمپ هەڕەشەیە بۆسەر دیموکراسی”.

ترەمپ لەمیانی قسەکردن بۆ بەشێك لە لایەنگرانی لە ویلایەتی پێنسلڤێنیا، جۆو بایدن بە “دوژمنی دەوڵەت” ناو دەبات، هەروەها بەتوندی هەڵکووتانە سەر خانووەکەی لەلایەن ئێف بی ئایەوە ئیدانە دەکات، کە مانگی رابردوو روویدا.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باسی لەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکەی ئێف بی ئای “نموونەیەکی ئاشکرای هەڕەشە راستەقینەکانی سەر ئازادی ئەمەریکایە” و “یەکێک لە ترسناکترین خراپ بەکارهێنانەکانی دەسەڵاتە لەلایەن هەر ئیدارەیەکەوە لە مێژووی ئەمەریکادا”.

ترەمپ گوتیشی: ئەو (بایدن) دوژمنی دەوڵەتە و ئەو گوتارەکەی “خراپترین، رقاویترین و دابەشکەرترین گوتارە کە تا ئێستا لەلایەن سەرۆکێکی ئەمەریکاوە پێشکەشکراوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close