
کوردێک لە بەریتانیا بە ٢١ ساڵ زیندانی سزادرا
باسک نێت
پیاوێکی کورد لە بەریتانیا بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی سزای زیندانیکردنی بەسەردس سەپێنرا.
پیاوەکە ناوی بەرزە فەیسەڵ تەمەنی ٣٠ ساڵە کۆتایی مانگی پێنج ئەمساڵ بە چەقۆ هاوسەرەکەی کوشتووە.
میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە پیاوەکە بە رەگەز کوردە و بەهۆی جیابوونەوەی هاوسەرەکەی لێی کوشتوویەتی.
بەپێی وتەی پۆلیسی بەریتانیا بکوژەکە دانی بەوەدا ناوە کە ژنەکەی بە زۆر لای خۆی هێشتوەتەوە و کاتێک چەندین هەوڵیداوە لێی جیا بێتەوە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان بەرزە فەیسەڵ ئەو کاتانەی لەگەڵ ژنەکەی ژیاوە چەندین جار خیانەتی لە هاوسەرەکەی کردووە و ئازاری جەستەیی زۆری داوە.
میدیاكانی بریتانیا بڵاویانكردەوە، “بەرزە فەیسەڵ كە تەمەنی 30 ساڵە، لە 21ی (ئایار/5)ی ئەمساڵدا بەچەقۆ هێرشیکردۆتە سەر هاوسەری پێشووی و بەوهۆیەوە لەلایەن دادگای تاجی لوتۆن، سزای 21 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە، لەگەڵ سزای پێنج ساڵی بە مۆڵەت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاوسەری ئەو گەنجە لەكاتی ژیانی هاوسەریاندا لە ژێر فشار و توندوتیژیدا بووە و بە ترسەوە ژیاوە، چەندینجار هەوڵیداوە كۆتایی بەو پەیوەندیە بهێنێت، بەڵام فەیسەڵ وازی نەهێناوە و ڕێگری كردووە”.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی بریتانیا، “فەیسەل لە ڕێگای دانستابڵ لە ویلایەتی لوتۆن، لە دەورەوبەری کاتژمێر 08:30ی ڕۆژی 21ی (ئایار/5)ی ئەمساڵدا بە نزیک لە قوتابخانەی بنەڕەتی کۆمەڵایەتی بیچ هیڵ لە شاری بێدفۆردشایر هێرشەكەی ئەنجامداوە”.