كوردستانهەواڵ

دەستبەسەرداگرتی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنکە حەبی هۆشبەر ڕاگەیەندرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنکە حەبی هۆشبەر لەجۆری (کابتاگۆن ) ڕاگەیاند

باسک نێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای چاودێری وورد و کۆکردنەوەی زانیاری، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕۆژی ٢٠٢٤/١/٢٥ دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر حەبی هۆشبەردا گرت.

لەبارەی تۆمەتباران ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە لەدەرەوەی هەرێم حەبە هۆشبەرەکانیان بە مەبەستی بازرگانیکردن هێنابوو.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

کاپتاگۆن، باوترین ماددە هۆشبەرەکان کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاردەهێنرێن و زۆرترین زیان بە بەکارهێنەرانی دەدات لە ڕووی جەستەیی و دەروونی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close