
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 8ی ئەم مانگە دەرگای حیزب و هاوپەیمانەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکرێتەوە.
باسک نێت
جومانە غولای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: لە 8بۆ 13ی 6 دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ حیزب و هاوپەیمانەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکرێتەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی، لەو ماوەیەیی دیاریکراوە لەسەرجەم ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان دەکرێت حیزب و هاوپەیمانەکان وکاندیدە سەربەخۆکان ناوی خۆیان تۆماربکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




