
باسک نێت
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ڕێژەی بەرزی دامەزراندنی حكومی لە عێراق و هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی دامەزراندن رایگەیاند:
- لە بودجەى مساڵدا هیچ جۆرە دامەزراندنێكی تێدا نییە، هەروەها پێویستە عێراق بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دامەزراندن ڕابگرێت، بە مەبەستی هاوسەنگ كردنەوەی خەرجییەكان.
- حكومەت سیاسەتێكی لەو جۆرەی هەیە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكانی كاركردن و كەمكردنەوەی دامەزراندن، چونكە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان عێراق ڕێژەیەكی بەرزی فەرمانبەری هەیە.
- لە ٢٥٪ی خەڵكی عێراق مووچە لە حكومەت وەردەگرن و ژمارەی دانیشتووانی عێراق یەكسانە بە دانیشتووانی كەنەدا، بەڵام ژمارەی كارمەندەكانی كەنەدا یەكسانە بە چارەكێك لە فەرمانبەرانی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە