
سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان :باسک نێت
لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە، ئەو لیژنەیە “دی ئێن ئەی”ەکانیان وەرگرتووە و بردوویانەتە ئیتاڵیا، پاشان لەلایەن حکوومەتی ئیتاڵیەوە ئەو 13 تەرمە دۆزرانەوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
دەشڵێت،کاتژمێر 3:00 بە کاتی ئیتاڵیا کە دەکاتە 4:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان تەرمەکان بەرەو هەولێر بەڕێدەکرێن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ناوی کۆچبەرەکان بریتین لە: موبین عەلی پوور، حەدیس میرزایی، خونچە مەلا نەبی، میلان حاجی خدر، نیلام هاوکار موسا، حەمە ئارام عەبدوڵڵا، پێشەوا دەروێشی و پژمان نەزمارا، ماتان نەجەفی، هەژار مەولود ئەحمەد، هێرۆ عومەر، عومەر دەرباز، ئاراز عومەر و میروان قادر ئەحمەد.
لە ڕۆژى 17ى حوزەیرانى 2024، بەلەمێک بە زیاتر لە 70 کۆچبەرەوە کە زۆرینەیان کوردبوون، لە کەناراوەکانى کالابریا لە ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت و تەنیا 10 کۆچبەریان ڕزگارکران و تەرمى 43 کۆچبەریان دۆزرانەوە.