
هێڵە ئاسمانییەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت
باسک نێت
لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” هێڵی ئاسمانی هیندستان بڕیاریدا گەشتەکانی لەگەڵ تەلئەبیب ڕابگرێت.
لای خۆیەوە “لوفتانزای ئەڵمانی” گەورەترین گروپی هێڵی ئاسمانی ئەوروپی، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب ڕاگەیاند، ئەم ڕێوشوێنانەش دوای شەهیدبوونی ئیسماعیل هە..نییە دێت.
هەروەها وتیشی ، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە تا ڕۆژی 8ی ئاب گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تەلئەبیب ڕاگیرا، هەروەها ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیروت تا 12ی ئاب درێژکرایەوە، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت.
جگە لەوەش هێڵی ئاسمانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی پێشهاتە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەشتەکانی لەگەڵ تەلئەبیب تا 6ی ئاب ڕادەگرێت.
جێی سەرنجە کۆمپانیای ئەڵمانی “لوفتانزا” خاوەنی هێڵی ئاسمانی سویسری و هێڵی ئاسمانی نەمساشە.




