جیهانهەواڵ

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: شەپۆلێکی چڕی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران تەواو کرد

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
شەپۆلێکی چڕی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران تەواو کرد

باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، شەپۆلێکی چڕی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران سەرکەوتووانە تەواو کرد لە وەڵامی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانمان و تیایدا دەیان پێگەی سوپای پاسدارانمان لە ناوخۆی ئێران کردە ئامانج.

سێنتكۆم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، هێرشەکان ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی، دامەزراوەی مووشەک و شوێنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی كردە ئامانج.

لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون و لە ئامادەباشییەکی بەرزدان، ئامانجی لێدانەکان کەمکردنەوەی ئەو مەترسیانەیە کە ئێران و بریکارەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا وکەشتییە بازرگانییەکان و دەوڵەتانی کەنداو دروستیان كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close