عێراقكوردستانهەواڵ

وەبەرهێنەرانی بیانی 39 مليار دۆلاری ئەمریكییان لە عێراق بردووەتە دەرەوە

باسک نێت

توێژەرێكی ئابووریی ئاشكرای دەكات بەهۆی نالەباریی دۆخی عێراقی فیدراڵ، بە قەبارەی 39 ملیار دۆلاری ئەمریكی سەرمایەی وەبەرهێنەرانی بیانی لە وڵاتەكە بردراوەتە دەرەوە.

مەنار عوبەیدی توێژەری بواری ئابووری لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵێكی عێراقی لە راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتیی گواستووەتەوە كە بەهۆی نالەباریی ژینگەی عێراق بۆ كاری وەبەرهێنان، تەنها لە ماوەی 10 ساڵدا، وەبەرهێنەرانی بیانی بایی 39 ملیار دۆلاری ئەمریكی سەرمایەكانیان لە عێراق بردووەتە دەرەوە و هیچ ئاسۆیەكی بۆ داهاتوو دیار نییە.

راپۆرتەكەی بانكی نێودەوڵەتی باسی لەوە كردووە كە لە ساڵی 2011ەوە تاكو ساڵی 2021 ژمارەیەكی زۆری وەبەرهێنەرانی بیانی عێراقیان بەجێ هێشتووە، چونكە پارەی وڵاتەكە و بانكەكان بە تەواوی لەژێر ڕكێفی بانكی ناوەندیی دەوڵەتدان و بواری وەبەرهێنانی كەرتی تایبەت نەماوە.

بانكی نێودەوڵەتی هەروەها باسی لەوە كردووە كە لە عێراقدا هیچ ئاسۆیەكی وەبەرهێنان نییە و كەس نازانێ لە ساڵانی داهاتوودا دۆخی وەبەرهێنان بەكوێ دەگات، سەرباری ئەوەی بەهای دیناری عێراقی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوام لە ڕووخاندایە و هەوڵەكانی حكوومەتی فیدراڵی لەمبارەیەوە بە هیچ ئەنجامێك نەگەیشتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close