عێراقكوردستانهەواڵ

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی سکاڵاکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند

باسک نێت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی سکاڵاکانی دژی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئاشکرا کرد.
عەلی فەیسەڵ، سکرتێری گشتی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: “تاکو 24ی کانونی یەکەمی 2023، لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆوە کۆی گشتی سکاڵاکان (419) سکاڵایە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ژمارەی سکاڵاکان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا (188) سکاڵا و ژمارەی سکاڵاکانی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت (155) بووە، هەروەها ژمارەی سکاڵاکان لە ناوەندەکانی وردبینی (76) بووە”.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 18ی کانونی یەکەمی 2023 بەڕێوەچوو، بە پابەندبوون بەو پلاتفۆرمە وەزارییەی کە حکومەت پەسەندی کرد و لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 پەرلەمان پەسەندی کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close