ئابووریكوردستانهەواڵ

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (10) ملیار دیناربووە

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (10) ملیار دیناربووە
“9% كەمی كردووە”
باسک نێت
ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 9/8 – 15/8/2025: ( 10 ملیار و 878 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 80%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 20%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 2/8 – 8/8/2025:: ( 12 ملیار و 13 ملیۆن )دینار بووە.

سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو هەفتەیە داهات بەڕێژەی (9%) كەمیكردووەبە زیاتر لە یەك ملیار دینار.
داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 22 ملیار و 892 ملیۆن) دینار ، كه‌ 75%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 25%ی به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له‌ ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه‌ 28%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 67%ی مەقاسە بووەو 5% به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 62 ملیار و 14 ملیۆن دینار) بووە، كه‌ 34%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 64% به‌شێوه‌ی مەقاسە بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close