
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاشكرایان كردووه، هاوڵاتییانی ئه‌رجه‌نتین تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێی پزیشكی بوونەتەوە، دوای ئه‌وه‌ی 96 كه‌س دوای وه‌رگرتنی فێنتانیلی پله پزیشكی كه به به‌كتریا پیس بووه، گیانیان لەدەستداوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌ی فه‌رمی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی وه‌رگرتنی فێنتانیلی پله پزیشكیه‌وه، 87 كه‌سە تا ئێستا، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به ڕۆژنامه‌ی بۆینس ئایرێس هیرالدی ڕاگه‌یاندووه، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی نۆ كه‌سی دیكه‌ش تا ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
ئاگاداركردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌ترسییه بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌رزكرایه‌وه، كاتێك ده‌یان نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه تووشی هه‌وكردنی توندی به‌كتریا بوون، هه‌ندێك لهنهخۆشهكانیش به‌رگریان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به چه‌ندین دژه زینده‌یی.
ده‌سه‌ڵاتداران ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ڕه‌نگه پیسبوونه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیاتر له 300 هه‌زار ژه‌می ده‌رمانه‌كه هه‌بووبێت كه له پارێزگاكانی بۆینس ئایرس، سانتافی، كۆردۆبا، فۆرموسا و بۆینس ئایرس سیتی دابه‌شكراون، نزیكه‌ی 45 هەزار ژه‌میش به نه‌خۆشه‌كان دراون پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.
باسک نێت




