
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان و حكومەتی هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی راگرتنی شایستە داراییەکانی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم لەلایەن بەغداوە کۆببنەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ شاندی دانوستانکاری حکومه‌تی هەرێم لەگەڵ بەغدا دێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان کۆده‌بنه‌وه.
بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنه‌کان لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌نجامی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاندەکەی حکومه‌ت له به‌غدا تاوتوێ دەکرێن.
بابه‌تی بودجه و شایستە داراییەکانی هه‌رێم و کێشه‌ی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و بابه‌تی نه‌وت، گفتوگۆی لەبارەوە ده‌کرێت.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی سێ ڕۆژدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری نەوت و دارایی حکومەتی فیدراڵی کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە.