كوردستانهەواڵ

سلێمانى:ژمارەیەک لە زیندانیانى سیاسى گردبوونەوە

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە زیندانیانى سیاسى لە سلێمانى گردبوونەوە و داواى گێڕانەوەى شایستە داراییەکانیان لە حکومەت دەکەن.

 بەهادین عەزیز بەرپرسى ناوەندى سلێمانى کۆمکارى زیندانیە سیاسیەکان لە رێگەى یاداشتێکى ناڕەزاییەوە داواى لە حزبەکان کرد خۆیان فشار بۆسەر حکومەت دروستبکەن بۆ گێڕانەوەى ماف و ئیمتیازاتەکانى زیندانیان.

لە یاداشتەکەدا داواى بەردەوامبوونى مینحە و ئیمتیازاتى زیندانیانى سیاسى تا هەموارکردنەوەى یاسایى ژمارە 11ى ساڵى 2011 یانکرد، لەگەڵ هاوتاکردنى هاوشێوەی یاسایى ماف و ئیمتیازاتى زیندانیانى سیاسى عێراق.

بەرپرسى ناوەندى سلێمانى کۆمکارى زیندانیە سیاسیەکان جەختیکردەوە، ئەو گردبوونەوەى ئەمڕۆیان سەرەتایەکە بۆ مانگرتنى سەرتاسەرى لەهەرێمى کوردستان، ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە لە دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close