ڕاوێژكارێكى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ڕایگەیاند، ئه‌مرۆ حكومه‌تى عێراق دانوستانى فراوان له‌گه‌ڵ واشنتن ئه‌نجامده‌دات و پێویسته هه‌رێمى كوردستانیش به بریاڕه‌كانى بەغدا پابه‌ندبێت.
باسک نێت
خالد یه‌عقوبی، ڕاوێژكارى محەمەد شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئه‌منى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ له به‌غدا دانوستانى فراوان له‌گه‌ڵ واشنتن به‌رێوه‌ده‌چن له‌باره‌ى كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌عێراق-دا.
وتیشی: “عێراق له هه‌وڵدایه له به‌رده‌وامیى دانوستانه‌كانى بۆ ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان له وڵات‌دا، له‌كاتێكدا ئاسته‌نگى و ناكۆكیی زۆریش له ناوچه‌كه-دا هه‌یه، به‌ڵام هیچ بژارده‌یه‌كمان نییه له‌وه زیاتر كه له‌ژێر هه‌ر دۆخێك‌دا بێت، به‌ره‌وپێشچوون له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت”.
یه‌عقوبی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌مڕۆ سودانى گه‌ڕى دووه‌م و دانیشتنى فراوان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه‌كانى پێنتاگۆن ئه‌نجامده‌دات، ناكرێت له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كان بێده‌نگبین”.
ڕاوێژكارى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئه‌منى ڕاشیگەیاند: “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م ڕاستییه بزانێت، هه‌ر بڕیارێك له حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌ربكرێت، په‌یوه‌ندیداره به ئاسایشى عێراق و هه‌رێم”.
وتیشی: “پێویسته عێراق یه‌كگرتوو بێت، له‌كاتێكدا سه‌رۆككۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه كوردن، هەروەها كاتێك سه‌ردانى ئه‌مریكامان كرد، سه‌رۆكئه‌ركانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ شاندى ئه‌منیی عێراقى بووه و ئاگادارى ته‌واوى دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ واشنتنە”.