
داوای لێدەكات سەردانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان بكات؛ مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە ئەحــــمەد شــــەرع دەكات
باسک نێت
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، پیرۆزبایی دەستبەكاربوون لە ئەحــــ…مەد شــــ…ەرع وەك سەرۆكی كاتیی سوریا دەكات، هەوڵی هاوبەشی نێوانیشیان بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانی لە سوریا ئاشكرا دەكات.
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی “نۆرس پرێس” پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئەحـــ….مەد شـــــ….ەرع وەك سەرۆكی كاتیی سوریا دەكات و هیواش دەخوازێت “بتوانێت سەركردایەتی سوریا لەم قۆناغە هەستیارەدا بكات”.
فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات پشتیوانی هێزەكانی بۆ هەر هەوڵێك لەپێناو بەدەستهێنانی ئارامی و سەقامگیری سوریا پیشاندا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




