
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)
باسک نێت
“پێویستە گەرەنتی بدرێت بۆ پێدانەوەی قەرزەکانمان و دەمانەوێت لەبارەی قەرزەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بگەینە رێککەوتن.”
“دەبێت لە یاسای بودجە دا پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان دیاری بکرێت.”
راگرتنی هەناردەکردنی نەوت نزیکەی 24 ملیار دۆلار زیانی هەبووە.
ئەو کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، 18ـی ئەم مانگە سەرکەوتنێکی یاساییان لە بەغدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ داوایەکی وەزارەتی نەوتی عێراقی رەتکردەوە و بڕیارەکانی پێشووی دادگای هەڵوەشاندنەوە، کە گرێبەستەکانی نێوان ئەو کۆمپانیایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بە پووچەڵ هەژمارکردبوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە