جیهانعێراقهەواڵ

ئەمریکا نەک ناکشێتەوە بەڵکو هێزێکی زۆر ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، چەند هۆکارێک لە پشت ئەو جموجۆڵەی بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراقەوە هەیە کە ماوەیەکە زیادیکردووە.

باسک نێت

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، “جوڵەی فڕۆکە بارهەڵگرە گەورەکان لە عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق لە دوای 8ی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە بە خێرایی زیاتربووە و لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە لوتکە و ڕۆژانە هەندێکیان لە بنکەکانی ئەمریکاوە لە کەنداوی عەرەبی و هەندێکی تریش لە ئەوروپاوە سەرباز و کەرەستە و تەقەمەنی دەگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عەین ئەسەد گۆڕاوە بۆ گەورەترین بنکەی کۆکەرەوەی هێزی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لەوێشەوە بۆ سوریا بەتایبەت حەسەکە ، ئەمەش لەکاتێکدایە واشنتۆن گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ دامەزراندنی سێ بنکەی نوێ لە دیمەشق و دەرعا و قونەیترە.

ئەوەشی وتوە : “4 فڕۆکەی بارهەڵگری قەبارە مامناوەند لە ماوەی 3 ڕۆژی ڕابردوودا سەرباز و کەلوپەلیان لە عەین ئەسەدەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمریکی لە حەسەکە، ئەوەش دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە دەبێتە سەرەتای ئامادەبوونێکی بەهێزتر.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردوە کە کاروانێکی گەورەی سەربازی لە عەین ئەسەدەوە بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا گواسترایەوە.

ئەوەشی خستۆتەروو : “کاروانێکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەدەوە لە ڕۆژئاوای ئەنبارەوە بەرەو بنکە ئەمریکییەکان کە دەکەونە حەسەکە ڕۆیشتووە.

ئاشكراشیكردووە: “هێزێکی دیکە لەحەریرەوە چوون لە هەولێر لەڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلوەلیدەوە بەرەو حەسەکە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close