
حكومه‌ت: پشكنینى پزیشكى له تاقیگه پزیشكییه‌كان دا به كه‌رتى تایبه‌ت و نرخەکەی زیاد دەکات
باسک نێت
له دواى به تایبه‌تكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ له نێوشیان فه‌رمانگه‌ی هاتووچۆ و فه‌رمانگه‌ى دادنووسى له وه‌زاره‌تى داد و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش پشكنینى پزیشكى له تاقیگه پزیشكییه‌كان دا به كه‌رتى تایبه‌ت.
به بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستی گرێبه‌ستێكى ده ساڵه له به‌رواری (27/10/2024) بۆ تاقیگه‌كان بۆ ماوه‌ی ده ساڵد درا به كۆمپانیای (بیدكۆ) كه به‌شێكه له گروپی كۆمپانیای (North Ligh group).
به‌پێى گرێبه‌سته‌كه كۆی گشتیی پشكنینه پزیشكییه‌كان كه له تاقیگه حكومییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن بریتین له 211 پشكنین و ئایتم، كه له ماوه‌ی ساڵانى ڕابردوو به شێوه‌یه‌ی ته‌نده‌ری ئاشكرا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌كان ده‌یان كۆمپانیا به‌شداریان ده‌كرد. به كه‌مترین نرخ هه‌ر ماددەیەك ده‌درا به كۆمپانیایه‌ك. به‌ڵام بۆ له مه‌ودوا ئه‌مه نه‌ما و هه‌مووى درا داوه به یه‌ك كۆمپانیا كه ئه‌ویش كۆمپانیاى بیدكۆیه.
به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كراوه كۆمپانیاى بیدكۆ خزمه‌تگوزارى تاقیگه‌یى و ئامێر و كیت بۆ تاقیگه‌كانى كه‌رتى حكومى دابینده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكه داهاتى پشكنینى تاقیگه‌یى ده‌بات.
به‌پێى گرێبه‌سته‌كه، نرخى پشكنین بۆ هه‌ر پشكنینێكى تاقیگه‌یى، یان بابه‌ت یاخود ئایتمێك جیاوازه زیادبوونى رێژه‌كه‌ش به‌راورد به‌و پاره ره‌مزییه‌ى كه له پێشووتردا له نه‌خۆش وه‌رده‌گیرا چه‌ند قات زیادیكردووه.