باسک نێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات: سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو عێراق ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت: بودجه بۆ وه‌رگرتنی شه‌ش ملیۆن تۆن گه‌نم له جوتیاران ته‌رخانكراوه.
حه‌یده‌ر گه‌رعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كڕینه‌وه‌ی شه‌ش ملیۆن تۆن گه‌نم له‌جوتیاران، بۆ ئه‌مساڵ پێنج ترلیۆن و 800 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا به به‌های دوو ترلیۆن و 500 ملیار گه‌نم له‌جوتیاران كڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه‌بۆ كڕینی گه‌نمی ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو عێراق ده‌ست به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بكات، كه‌بڕی 850 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك ده‌درێت به‌جوتیاران.