
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک كارەبای مۆ‌لیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلول له نێوان سێ هه‌زار و ٥٠٠ دینار بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانى کۆبوونەوەى لیژنەى مۆ‌لیدە ئەهلیەکان لەگەڵ قائیمقامیەتى سلێمانى بڕیاردرا، کە به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆ‌لیدە بە ٣٤ دیناره بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا، كه به تێكڕایی مۆ‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان١٠٠ بۆ ١٣٠ کاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و ٥٠٠ دینار بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دیناردا ده‌بێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن مۆ‌لیده ئه‌هلییكانه‌وه، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبكەن.
باسلەوەشکراوە، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆ‌لیدەکان تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.