عێراقكوردستانهەواڵ

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:  لە (25)ی ئایارەوە لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان وەردەگرین

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
لە (25)ی ئایارەوە لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان وەردەگرین

باسک نێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە (25)ی ئایارەوە بۆ ماوەی یەک مانگ، دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکەن، دەشڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە داتاکانیان نوێ کردووەتەوە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و (٢٠٠)هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: دەستەی کۆمسیاران بڕیاری وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی بەشداربوی هەڵبژاردنەکانی دەرکردووە، کە لە (25)ی ئایارەوە دەستپێدەکات تا (24)ی حوزەیران، لەنێویاندا لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و لایەنەکان، هەروەها کاندیدە تاکەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی لە رێژەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تۆمارکردووە، ژمارەی ئەوانەی داتایان نوێکردوەتەوەو و تۆماری بایۆمەتریان بۆ كراوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 214 هەزارو، رێژەيەكی زۆر لە هاوڵاتیان روودەكەنە ناوەندەکانی تۆمارکردن لە چەند پارێزگایەک، لەوانە بەغداد، نەینەوا و بەسرە، لەم پارێزگایانە زیاتر لە (4)ملیۆن هاوڵاتی تا ئێستا تۆماری دەنگدەرانیان نوێ نەكردووەتەوە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close