كوردستانهەواڵ

مەسعود بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا: ئێمە ناچەمین

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی سێ ساڵەی ریفراندۆمەوە لە تویتەری خۆی رایگەیاند، “ئێمە ناچەمین.”

مەسعود بارزانی لە تویتەکەیدا، تەنیا وێنەیەکی خۆی کە مێژووەکەی بۆ سەروبەندی ریفراندۆم دەگەڕێتەوە داناوە و لەگەڵیشیدا نوسیویەتی، “ئێمە ناچەمین.”

ئەمڕۆ کە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ە، سێ ساڵ بەسەر رۆژی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق تێدەپەڕێت.

دوای ئەوەی لە رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧دا، بە وتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان زیاتر ٩٢%ی بەشداربووانی ریفراندۆم دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا، وڵاتانی دراوسێ هەڕەشەکانیان زیاتر کرد و دەروازە سنورییەکانیان داخست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close