جیهانهەواڵ

بەپەلە..ئیسرائیل دیمەشقی موشەکباران کرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەندین شوێنی دیمەشقی پایتەختی سووریا درایە بەر مووشەكان تا ئێستە نازانرێ كێ‌ كوژراوە، بەڵام میدیاكانی سوووریا دەڵێن، هێرشەكە ئیسرائیل بووە.

ئەمڕۆ هەینی نۆی شوبات، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە باشووری دیمەشقی پایەتەختی سووریا بیسترا، تا ئێستە نازانرێ كێ‌ كوژراوە.

ئاژانسی هەواڵێ‌ سووریا ناسراو بە سانا، بڵاوی كردووەتەوە، ناوچەی سەید زەینەب لە دیمەشقی پایتەختی سووریا كرایە ئامانج و دەنگی چەند تەقینەوەیەكەی بەهێز بیستراوە كە پێدەچێت لەلایەن ئیسرائیلەوە بە مووشەك هێرشكرا بێت.

ئەو هێرشە لە كاتێكە دوو هەفتەی رابردوو هەمان شوێن بۆردمان كرا بەو هۆیەوە گەورە بەرپرسێ:ی ئێران كە پلەی سەربازی هەبوو كوژرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close