پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە مشتومڕێكی توندی لە عێراق دروستكردووە
باسک نێت
رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
عێراق لە دوو رۆژی رابردودا مشتومڕی توندی بەخۆوە بینی، دوای رادەستكردنی تۆپهاوێژی ئەمریكی بە پێشمەرگە، كە مەوداكەی دەگاتە (40) كلیۆمەتر، ئەوەش بووەتە هۆی هۆشداریدان لە ئەگەری بەكارهێنانی لە ململانێ ناوخۆییەكاندا.
هێزی پێشمەرگە نزیكەی (40) رۆژ لەمەوبەر ئەو تۆپانەی وەرگرتووە، بەڵام مشتومڕەكە رۆژی شەممەی رابردوو سەریهەڵدا دوای ئەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم رایگەیاند:”چەكداركردنی هێزە ناوخۆییەكان (پێشمەرگە) رەتدكەینەوە، كە ئەركە دەستورییەكەی پەیوەیستە بە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ”.
لەبەرامبەردا، سیاسیە كوردەكان رەخنەیان لە حەلبوسی گرتووەو بە “مەرایكردن” بۆ هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتباریان كرد، لەپێناو بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
هۆشیار زێباری، سەركردەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە: هەڵوێستی حەلبوسی رەنگدانەوەی عەقڵیەتی نەخۆشی سیاسییەكی پۆپۆلیستە كە بە رێكەوت سەركەوتووە.