
هەڵگرتنى چەک و کەژاوەى ئۆتۆمبێل لە بانگەشەى هەڵبژاردن قەدەغە کرا
باسک نێت
هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکى لیژنەى ئارامیی پارێزگاى سلێمانى :
هەڵگرتنى چەک و دیاردەى چەکدارى و نمایشى سەربازى و کاروان و کەژاوەى درێژى ئۆتۆمبێل کە ببێتە هۆى تێکدانى هاتوچۆى گشتى لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا قەدەغەیە.
پێویستە کاندید و قەوارە وهاوپەیمانێتییەکان بە شێوازێکى مەدەنى هەڵمەتى بانگەشە ئەنجام بدەن و پابەندن بن بە پاراستن وئاسایش و ئارامى و رێنماییەکانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان.
لایەنە سیاسیەکان لەکاتى رودانى هەرکێشەیەکدا خۆیان لە هێرش و تۆڵەکردنەوە بەدوربگرن و پەنا بۆ دادگا و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و دامەزراوە فەرمییەکان بەرن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە