
بەپەلە.. لەکەرکوک کارمەندێکی پۆلیسی ئامادە کوژرا
باسک نێت – کەرکوک
کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم های مۆڵ سەر رێگەی کەرکوک- هەولێر تەقە لەکارمەندێکی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک کرا و گیانی لەدەستدا، گومانەکرێت کێشەی دووژمندارێتی بێت.
بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت قوربانییەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بوە و زیاتر لە 15 فیشەکی بەرکەوتووە.
قوربانییەکە ناوی ( مەنسوڕ خەلیل )ـــە و کارمەندی فەوجی دووی پۆلیسی ئامادەیە و خەڵکی ترکەڵانە.
ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی تاوانێکی کوشتنەوە کە براکەی ئەنجامیداوە تووشی کێشەی دووژمندارێتی بونە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە