ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستان

بزوتنەوەی ئیسلامی نامەی بۆ 8 حزب ناردەوە داوای یەكدەنگیی دەكات سەبارەت بە داخوازی مانگرتووان

بزوتنەوەی ئیسلامی نامەی بۆ 8 حزب ناردەوە
داوای یەكدەنگیی دەكات سەبارەت بە داخوازی مانگرتووان

باسک نێت
بزوتنەوەی ئیسلامی بەفەرمی بانگهێشتنامەیەكی ئاڕاستەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتیی كرد بەمەبەستی سازدانی كۆبوونەوەیەك.

بانگهێشتنامەكەی بزوتنەوەی ئیسلامی بەمەبەستی دروستكردنی یەكدەنگیی و بڕیارێكی یەكگرتووە لەبارەی ئەو داخوازییانەی كە مامۆستاو فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی خستویانەتەڕوو.

بانگهێشتنامەكەی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاڕاستەی هەریەكە لە (نەوەی نوێ- یەكگرتووی ئیسلامی- كۆمەڵی دادگەریی- رەوتی هەڵوێست- بەرەی گەل- بزوتنەوەی گۆڕان- پارتی سۆسیال دیموكرات و حزبی شیوعی) كراوە

بۆ ئەوەی ئەم لایەنانە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی رۆژی یەكشەممە لە خیوەتی مانگرتووان كۆبوونەوەیەك سازبدەن.

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لە خۆراك، ئەمڕۆ پێی نایە یانزەیەمین رۆژی خۆیەوە، لەمڕۆوە مانگرتووەكان بڕیاریانداوە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی رەتبكەنەوە، ئەمەش هێندەی تر مەترسیی لەسەر دۆخی تەندروستییان دروستكردووە، هۆكاری بڕیاری ئەمڕۆی مانگرتووان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا لایەنە بەرپرسەكان نەهاتوون بەدەم داخوازییەكانیانەو لە پێش هەمووشیانەوە كۆتایهێنان بە قەیرانی دواكەوتنی موچەو تەوتینكردنی موچەی موچەخۆران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close