
باسک نێت
هادى تەحان نەزیف، وتەبێژى ئەنجوومەنى پاراستنى دەستوورى ئێران رایگەیاند “محەمەد موخبر، جێگرى یەکەمى سەرۆککۆمارى ئێران لەدواى رەزامەندى عەلى خامنەیى، رابەرى شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەرکى سەرۆککۆمارى ئێران دەگرێتەئەستۆ.
بە پێی مادەی ١٣١ی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەگەری مەرگی سەرۆک کۆمار یان دوورخستنەوەی، نەخۆشکەوتنی و بۆ ماوەی دوو مانگ زیاتر لە کارەکەی دوور بێت، یاریدەدەری یەکەمی سەرکۆمار کارووباری وڵات بەڕێوەدەبات
لەدواى گیانلەدەستدانى رەئیسى، محەمەد موخبر، جێگرى سەرۆککۆمار بۆ ماوەى دوو مانگ دەبێتە سەرۆککۆمار و پاشان لەماوەى 50 رۆژدا سەرۆککۆمارى نوێ هەڵدەبژێردرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە