هەواڵ

هەرێم : بڕیاریداوە داهاتە نانەوتیەكان رادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات

رۆژنامەی (الصباح):باسک نێت

فارس عیسا, نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دانیشتنی ژمارە(250)یدا, بڕیاریداوە داهاتە نانەوتیەكان رادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات, ئەوەش هەنگاوی یەكەمە لەڕێگای چارەسەركردنی كێشە دراییەكانی نێوان هەردوولا.

تیمی بانكی بازرگانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بۆ هەماهەنگی و دەستكردن بە پرسی تەوتینی موچەی فەرمانبەران, كە هەرێم سەرقاڵیەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی, پێش دەرچوونی بڕیاڕەكەی دادگای فیدراڵی.

مەسرور بارزانی, سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جدیە لەچارەسەركردنی كێشەكان لە بەغداد, نەك لەهیچ شوێنێكی تر, لەدوای دەستبەكاربونیەوە لە ساڵی (2019), بەغداد یەكەم شوێن بوو سەردانی كرد, ئەوەش پەیامێك بووە بەوەی, بەغدادی پایتەخت, قوڵایی ستراتیجیە بۆ هەرێمی كوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close