
وەزیری بەرگری ئەمریکا سەرکردە باڵاکانی سوپا بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بانگهێشت دەکات
باسک نێت
پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، فەرمانێکی دەرکردووە کە سەدان ژەنەڕاڵ و ئەدمیراڵی باڵا لە سەرانسەری جیهانەوە دەبێت هەفتەی داهاتوو لە کوانتیکۆ، #ڤێرجینیا، ئامادەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بن.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، هۆکاری ئەم کۆبوونەوە لەناکاو و “بێ پێشینەیە” ئاشکرا نەکراوە، ئەمەش نیگەرانی و سەرلێشێواوی لەناو پنتاگۆندا دروست کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تەنها پشتڕاستی کردۆتەوە کە هیگسێس وتارێک پێشکەش بە سەرکردە سەربازییەکان دەکات.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




