جیهانهەواڵ

ئیسرائیل و حەمــاس نزیکن لە ئاگربەست

باسک نێت

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، ئیسرائیل و حەماس ئامادەن بۆ نوێکردنەوەی ئاگربەست و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، بەڵام هێشتا ناکۆکی لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو ئاگربەستە هەیە.


ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە هەواڵێکیدا بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئەمنی میسر ڕایگەیاندووە: “حەماس پێداگری لەسەر ئاگربەستی تەواوەتی و وەستاندنی گەشتی فڕۆکە جەنگیەکان لە ئاسمانی کەرتی غەززە دەکات وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ قبوڵکردنی دانوستانەکان، جگە لە پاشەکشەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ هەندێک شوێنی دیاریکراو لە غەززە”.


ئاماژەی بەوەشکردووە، حەماس ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە بۆ تەواوکردنی ئاگربەست و ڕادەستکردنی بارمتەکان بە لیستێک کە حەماس خۆی دیارییکردووە و لەلایەن هیچ کەسێکەوە بەسەریدا نەسەپێنراوە.


هاوکات، ئیسرائیل قایل بووە بە ئازادکردنی لیستی بارمتە مەدەنییەکان کە لەلایەن حەماسەوە دیاریکراوە، بۆیە داوای لیستی بارمتەکانی کردووە لە دانوستانەکاندا، لاری نەبووە لە وەستاندنی شەڕ، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە لەو ناوچانە بکشێتەوە کە حەماس بۆی دیاریکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close