
وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنیت کە تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو، مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
باسک نێت
خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەی نوێنەران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەیان کە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیردا ئەنجامدرا، تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە کاتی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان نەدراوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئامادەبوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە