كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی پڕۆسەی دەنگدان لە هەڵەبجە ڕەتدەکاتەوە

دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ هەموو ڕای گشتی ڕایدەگەیەنێت کە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنوری بازنەی پارێزگای هەڵەبجە بەتەواوی ڕەت دەکاتەوە و پێی وایە هەوڵدراوە پڕۆسەکە لەبەرژەوەندی لایەنێکی دیاریکراو بەڕێوەببرێت ، لەڕێگەی بردنەژوورەوەی موبایل لەژێر فشار و کۆمەڵێک پێشێلکاری تر ، کە بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەڕووی یاساییەوە بردنەوە ژورەوەی موبایل قەدەغەیە.

بۆ ئەو مەبەستەش چاودێران و نوێنەرانمان لە بنکەی هەڵبژاردنی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە نێو ویستگەکاندا فۆڕمی سکاڵایان پڕکردەوە و بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین واژۆ لەسەر ئەنجامی دەنگە جیاکراوەکان بکەن .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close