كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامیی: کاتی ئەنجامدانی کۆنگرە دیاریدەکات

بزووتنەوەی ئیسلامیی: کاتی ئەنجامدانی کۆنگرە دیاریدەکات

  • کورتکردنەوەی یاسایی چاکسازی لە بڕین و دواخستنی مووچەی فەرمانبەران ستەمێکی گەورەیە.
    بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەی شورای بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان.
    رۆژی ۱۱ی محرەمی ساڵی ۱٤٤۲ی کۆچی بەرامبەر بە ۳۰ی ٨ی ۲۰۲۰ی زایینی، ئەنجومەنی شوڕای بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەر پەرشتی بەڕێز رابەری گشتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەی خۆیدا پەرۆشی و خەمباری نیشاندا بەهۆی کۆچی دوایی ژمارەیەک لە کادیرو ئەندام و پێشمەرگەو فەرماندەی دڵسۆز، هەریەک کاک ئەحمەد شەش پەنجەو کاک محمد جەلەولایی و کاک حمەلاو و کاک سەید ئەحمەد جەباری و مامۆستا مەلا محمود شەمیرانی، ئەنجومەنی شورا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کاروان و ڕێبازی ئیسلامخوازی ئەو ئازیزانە زیاتر هاندەرمان دەبێت بۆ خزمەتی گەلەکەمان و ڕابوونی ئیسلامی و مێژووی پڕ سەروەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان.
    لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لەکاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخی تەندروستی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆڕۆناوە کات و شوێنی گرێدانی کۆنگرەی ‌‌۱۲ دیاری دەکرێت و لێژنە ئامادەکاری کۆنگرە بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردن و تەواو کردنی ئیشوکارەکانیان لە ڕووی ئیداری وهونەرییەوە شورای بزووتنەوە دەستخۆشی و ستاییشی لە لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە کردو کارەکانیان بەرز نرخێندرا.
    ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامیی سوپاس و دەستخۆشی هەیە بۆگشت ئۆرگانەکانی بزووتنەوە کەلەو دۆخە ئاڵۆزو قەیراناویە توانیویانە خۆڕاگرو بەردەوامبن لەسەر ئەرک و کاروانی پڕ شکۆی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە بزووتنەوەی ئیسلامی هێزێکی ڕەسەنی ئیسلامی کوردستانەو بەردەوام دەبێت لەسەر خەبات و پڕۆژەی ئیسلامخوازی خۆی و پشتیوان بە خواو دڵسۆزی کادیرو ئەندام و پێشمەرگە ماندو نەناسەکانی.
    سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی دووپاتی ئەوەی کردەوە پشتیوانی خۆی لەخواستی مووچە خۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات و پێی وایە ناعەدالەتی و زوڵم و ستەم هەیە کە بۆتە مایەی بێزاری و شڵەژانی شەقامی کوردستان و پێویستە هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن لەسەر ئاستی لوتکەو گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش بەئامانجی یەکخستنی هەڵوێست کە لە بەیاننامەیەکی مەکتەبی سیاسیشدا لە ڕۆژی ۲۳ی ٨ی ۲۰۲۰ ئەو پێش نیازەمان خستە بەردەم لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات، بەڵام بەداخەوە تائێستاش وەڵامی پێویستمان بە دەست نەگەیشتووە.
    ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی پێی وایە کورتکردنەوەی یاسای چاکسازی لە بڕین و دواخستنی مووچەی فەرمانبەران ستەمێکی گەورەیەو چاکسازی ڕاستەقینە بریتیە لە شەففافیەت لە سەرجەم داهاتەکانی ناوخۆ، نەوت و خاڵە سنووریەکان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close