كوردستانهەواڵ

بابا شێخی ئێزیدیان:داواتان لێدەكەم عەفوی بكەن

بابا شێخی ئێزیدیان:
هەندێ‌ جار كە مرۆڤ ئاگری بەركەوت،قسەی هەڵەش دەكات،داواتان لێدەكەم عەفوی بكەن

باباشێخی ئێزیدیەكان سەردانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كرد و رایگەیاند ئێمە رێز لە ئاینی ئیسلام دەگرین و ئیسلام و مسوڵمانانمان خۆش دەوێت
وتیشی هەندێ‌ جار كە كەسێك ئاگری بەردەكەوێت قسەی هەڵەش دەكات بۆیە داواكارم بیبەخشن.

وتیشی:هیوادارم ئەو قسانە لەسەر ئێمە حساب نەكەن چونكە لە ئاینی ئێمەدا دەڵێت ئەگەر ئەتوێت رێزی ئاینی خۆت بگریت ئەبێت رێزی ئاینەكانی دیكەش بگریت.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەر كەسێك شتێكی لەدڵدا ماوە ئەوا بەدڵێكی فراوانەوە لێبوردنتان هەبێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close