كوردستانهەواڵ

کاتی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێم ڕاگەیەندرا

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژى 24ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانى حاجییانى هەرێم لە ڕێگەى ئاسمانییەوە دەگەنەوە هەرێمى کوردستان.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 22\6\2024 لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەڕێدەکەون، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستانیش بەڕێگەی ئاسمانی لە رۆژی 24\6\2024 لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دوایین کاروانی حاجییانی هەرێم لە رۆژی 30\6\2024 لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.


حەج و عومرەی هەرێم داواش لە کەسوکاری حاجییان دەکات: “بە هیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن بەمەبەستی پێشوازیکردن لە حاجییان چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەکان دروستنەبێت و هاوکاریی دەزگاکان پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکو حاجییان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close