جیهانهەواڵ

ئێران : ئێمە ئامادەین چەکەکانمان دابنێین، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران:

باسک نێت

توانای پێویستمان بۆ لێدانی ڕژێمی زا*یۆنی هەیە، وەڵامەکەشمان بۆ ئەو قەوارە کاتییە لە کاتی گونجاو و رێگەی گونجاو دەبێت .

ڕژێمی زا*یۆنی، ئیسماعیل هە*نیەی لە تاران تیرۆرکرد بۆئەوەی پەلکێشی شەڕێکی هەرێمایەتییمان بکات، بەڵام ئێمە تا ئەوپەڕی دانمان بەخۆماندا گرت .

بەدڵنیایی تیرۆرکردنی هەنیە لەناو تارانی پایتەخت، بێ وەڵام و تۆڵەکردنەوە تێناپەڕێت .

ئامادەی کارکردن و هەماهەنگین لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، بەڵام ڕژێمی زا*یۆنیئەوەی ناوێت و بەردەوام لەهەوڵی هەڵایسانی جەنگ و فراوانکردنی بازنەی شەڕدایە .

ئێمە ئامادەین چەکەکانمان دابنێین، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئەی ئیسرائیل کەی هەمان شت دەکات .

هاوپەیمانەکانمان فەرمان لە ئێمە وەرناگرن، ئەوان خۆیان بڕیاردەری خۆیانن و بەپێی لێکداوەی خۆیان بەرگریی لە خۆیان دەکەن .

ئامادەی دانوستانین لەگەڵ ئەمریکا و چارەسەری ناکۆکییەکانمان، دەبێ واشنتۆنیش پابەندی بەڵێنەکانی بێت .

هەوڵی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆم نادەین، ئەو جۆرە چەمە لە عەقیدەی سەربازیی ئێمەدا نیە .

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close